LIVING IN DIGNITY – NOT IN CAMPS هەبوونی خانوو، ماڤێکە بۆ هەموو مرۆڤەکان
له مانگی جونی ئەمساڵ دا وتووێژێک له ڕۆژنامەی شاری گوتینگن(Göttinger Tageblatt) له گەڵ Petra Broistedt(ڕاوێژکاری بەشی کۆمەڵایەتی شاری گوتینگن) بەڵاو بوو که تێی دا ئەو کەسه ڕادەگەیێنێ که شوێنی ژیان و مانەوەی تێرکەر بۆ پەنابەران بوونی هەیه و پێویست به ئاماده و سازکردنی پرۆژه و جێی مانەوەی نوێ لەم شاره نیه.
بەڵام ئەوەی که له ڕاستی دا هەیه و دەتوانرێ به ئاسانی ببینرێ بە تەواوەتی شتێکی دیکەیه.
وەڵام و مەبەستی شارەداری له چارەسەری کێشه و پێداویستی ژیانی پەنابەران لەم شاره، کەمپ و شوێنی مانەوەی زۆر گەوره و ناشیاوه.
له یونی 2019 و بە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتیێکی زۆر و درێژخایەن له لایان پەنابەران، کەمپی(شێوه وەک سجنی) زیکووهه داخرا. بەڵام له گوتینگن هێشتا کەمپانی دیکه هەن و بەردەوامن که هەل و مەرجیان ناتوانێ باشتر له زیکووهه بێت.
لەم شوێنانه 6 کەس له سێ ژووری دوو کەسی زۆر بچووک بێ ئەوەی که بتوانن بڕیار بگرن له گەڵ کێ دەتوانن بژین و بێ ئەوەی که هیچ گرینگیێ به خواستەکانیان بدرێ ناچارن بمێننەوه.
لایەنی تری ئەم کەمپانەش زۆر دوور له شار بوونیانه، و ئەم بابەته بە تایبەت بۆ ئەو ماڵباتانه زۆر نالەباره که توانای هات و چووی بۆ ناو شاریان به سەختی له بەردەس دایه.
کەسانێ که له کەمپەکان کار دەکەن، سیکیوریتی و پولیس بێ پرس و بێ گرینگی دان به کەسانێ که لەوێ ژیان دەکەن به خواستی خۆیان و به کلیلێ که پێیانه درگای ژوورەکان دەکەنەوەو ماڤی ژیانێ ئاسایی بۆ پەنابەرانی ئەو شوێنانه بن پێ دەکەن.
زۆر جاریش پولیس بۆ دیپورت کردنی پەنابەرێک، له نیوە شەوان سەر دەکا به ژوورەکانا و ماڤی ژیانێ ئاسایی لە دانیشتووان دەگرێ.
له کۆتایی کەسانێک که دژ بەم هەڵسوکەوتانەی بەرپرسان ناڕەزایەتی دەربڕن، وەکوو کەسانێ کێشەدار ناس دەکرێن و بۆ شوێنانێ تر وەکوو کەمپی بێخانوومانەکان له Maschmühlenweg دەگوازێننەوه. که لەوێ دا هەلومەرجی ژیان زۆر خراپتره له شوێنهایێ وەکوو زیکووهه.
کۆنترۆڵێکی زۆر له سەر دانیشتووانی ئەو شوێنه هەیه و کەسانێ که تەنانەت شەوێک نەگەڕێننەوه، لەوێ دەردەکرێن.
بە دوای ئەم مژارەش کێشەهایێکی دیکه تێنه سەر ڕێگەی کەسەکان.
کەسانێ که ئادرەسی و شوێنی مانەوەیان نەبێ، کاغەز و ناسنامەی مانەوە له وڵات و هەروەها پارەیان پێ نادرێ.
ئەو کەسانه پله به پله ڕوو به نایاسایی بوون لەم وڵاته پاڵ پێ دەنرێن.
لایانی تر، مژاری خانوو دۆزینەویه. زۆرێک له پەنابەران له ڕاستی دا توانای ئەنجامی ئەم کارەیان نیه. گران بوونی کرێخانووەکان و هەروەها کێشەهایێ ڕاسیستی دەبنه بەربەست لەم مژاره.
هەروەها زۆر جاریش له لایان شارەداریەو ڕێگری خانووگرتنی پەنابەران دەبن.
هەر بەم بۆنانەو له مانگی مای 2019 زۆرێک له پەنابەران له کەمپ و شوێنهای جۆراوجۆری گوتینگن نامەیێک له سەر ناڕازی بوونیان لەم هەل و مەرجه دەنێرنه شەورای شار.
و له بەرانبەر دا له لایان شارەداریەو هەڵوێست و جوابێ بۆ ئەم نامه نەدراوەتەو.
هەر بەم بۆنەیه که داوا له هەمووان دەکەین که پێکەوه دەنگی ناڕازی بوونمان له سەر شەقامەکان دەربڕین.
شارەداری دەبێ بەرپرسیاری بەدیهێنانی خانوو و شوێنی مانەوەیێ بێت که شایانی مرۆڤەکان بێت.
کەمپ و شوێن خەو و مانەوەی کۆمەڵی ناتوانێ ڕێگه چاره بێت بۆ ئەم کێشانه.
بەڵکوو ئەوانه تەنها هەرزانترین و ئاسانترین ڕێگەن که بەرپرسان دەیگرنه بەر.
داخوازی ئێمه داخستنی هەموو کەمپانی به کۆمەڵی پەنابەرانن.
داخوازی ئێمه شوێنی مانەوەی ناناوەندی و دابەشکراو له ناو شارن.
داخوازی ئێمه خانوو و شوێنی شیاوه بۆ هەموو مرۆڤەکان.
داخوازی ئێمه ڕاوەستاندنی زۆر و دەسەڵاتی ئیداره و نووسینگەکانه له سەر مرۆڤەکان.
بەرواری خۆپیشاندان: 25.07 کاتژمێر 15 له گەنزەلیزل